سه‌ركوتی ژنانی خۆپیشانده‌ر له خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی دژی "حیجابی زۆره‌ملی" له زستانی 1357ی هه‌تاویدا له لایه‌ن ئیسلامییه شۆڕشگێره‌كانی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی یه‌كه‌م كۆنتاكت و پێكدادانی نیزامی نوێی ئینقلابی له‌گه‌ڵ بزاوتی ژنان بوو. هه‌ر بۆیه‌ش رێژیمی كۆماری ئیسلامی دوابه‌دوای سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كان دا به دانانی كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی نوێ به پشت به‌ستن به ده‌قه ئایینی و بنه‌ما شه‌رعی‌یه‌كان گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگاری و به‌ره‌وروو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزاوتی ژنانی دیاری كرد. پاشان به گۆڕینی یاساكانی پشتیوانیی خێزان و دامه‌زراندنی چه‌ند ئۆرگانیزمێكی وه‌ك "ستادی ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه"، گه‌شته‌كانی ساروڵڵاو جوندوڵڵاو دواتر هێزه ئینتزامییه‌كان و ئاوه‌ڵاكردنی ده‌ستیان بۆ هه‌ر چه‌شنه كار‌و كرده‌وه‌و په‌لامارێك ده‌رهه‌ق به ژنانی مافخواز، كه‌وته سه‌ركوتی بزاوتی یه‌كسانیخوازیی ژنان و هه‌وڵدان بۆ هه‌ره‌سی پێهێنان به ئیراده‌ی به‌رخۆدان و پشت راستكردنه‌وه‌ی ژنانی ئێران كه به هیوای ده‌سته‌به‌ریی هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه كه‌وتبوون كه ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی تێكه‌وه پێچابوو.
به‌ڵام ئێستا دوای 30 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌و رێژیمه‌و دوای مانه‌وه‌و په‌ل هاویشتنی هه‌موو ئه‌و ئۆرگانیزمه سه‌ركوتكه‌رانه‌ی رێژیم بۆ ههمووله ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن دا هه‌واڵی نه‌چوونه قوتابخانه‌ی زیاتر له 4 میلیون منداڵ به هۆی هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌كانیان بوو به مانشێتی زۆربه‌ی رۆژنامه نێوخۆییه‌كانی ئێران و زۆر لایه‌ن و رێكخراو وێڕای به داخبوونیان له وه‌ها باردۆخێك له كه‌شی په‌روه‌رده‌یی ئێران‌دا، خه‌سارناسیی ئه‌و واقعه تاڵه‌یان كردوه.
جاوید سوبحانی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌ریی ناوه‌ندی داكۆكی له مافی منداڵان ئاشكرای كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی منداڵان 33% ی حه‌شیمه‌تی ئێران پێك دێنن، به‌ڵام فاكتۆری حه‌شیمه‌تیی منداڵان و تایبه‌تمدندییه جیاوازییه‌كانی ئه‌و به‌شه گرینگه له كۆمه‌ڵگه كه‌مترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتی و كه‌لانی وڵات دا نه‌بوه. به‌ڵام هه‌موو سیاسه‌ته ورد‌و كه‌لانه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر منداڵان، ئه‌ویش له زووترین كات دا
ته‌رانه موسه‌وی چ ئه‌و كچه جلك سه‌وزه بێ كه رۆژی 7ی پووشپه‌ڕ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ته‌نیشت مزگه‌وتی "قوبا" ده‌سبه‌سه‌ر كرا و ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر و دوایه له‌به‌ر پچڕانی ئه‌ندامی زاوزێی بردرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له كه‌ره‌ج و دوایه له باوه‌شی قه‌برستانێكی بێ‌ناوونیشان له باكووری ئێران سه‌ری وه‌ده‌رنا، چ نه‌بێ، ئێستا بۆته هێماو سه‌مبولی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه له زیندانه‌كانی رێژیمی ئیسلامی‌دا ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر.
من ده‌مه‌وێ بڵێم ته‌نیا "ته‌رانه"یه‌ك، كه‌م یا زۆر هیچ له‌وه ناگۆڕی كه كاتێك كه‌ڕووبی ده‌نووسێ "هێندێك كه‌س وه‌ها به توند‌و تیژییه‌وه ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ر كچانی ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و كه منداڵدان و ئه‌ندامی زاووزێیان تووشی پچڕان و دڕان بووه" و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كه‌ڕووبیش فڕیان به‌سه‌ر راستییه‌وه نه‌بێ، هیچ له‌وه ناگۆڕێ، چونكی كاتێك ئازه‌ری ئالی كه‌نعان یان هه‌مان (نی‌نا ئه‌قده‌م) دێته به‌ر دووربین و باس ده‌كا كه چۆن له زیندانی شاری سنه دا ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌ری و یان كاتێك روئیا تلووعی په‌رده له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیی بازجووه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی لاده‌دا.....له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا لانیكه‌م ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رچاوه‌كانی گه‌یاندنی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه 8 كه‌سی دیكه له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین و سێ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه‌و پێنجیشیان كه‌م¬ئه‌ندام و نقوستان بوون.
باسی ته‌قینه‌وه‌ی مین له كوردستان و پانتایی خه‌سارو زیانه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی قوربانییان و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت دا كێشه‌ی هه‌بوونی زیاتر له 16 میلیۆن مین له نێو زه‌وی و زار‌و مووچه‌و مه‌زراو شاخ و كێوه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی تازه‌ورووژاو نیه‌و هه‌واڵه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی مین و زیان و ده‌رنجامه‌كانی پووچه‌ڵ نه‌كرانه‌وه‌ی مینه‌كانی كوردستان گه‌لێ جار له راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كاندا باسیان لێ كراوه، به‌ڵام كاروكارنامه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته كرده‌ییه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كێشه گه‌وره‌و پڕ مه‌ترسی و زیانباره جێی تێڕامان و راڤه كردنه.
شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی عێراق و ئێران و خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌كارهێنانی هه‌موو چه‌كێك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه بۆ تێكشكاندنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و به‌چۆكداهێنانی
شیرین عیبادی، خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئاشتیی نوبێل و مافناس و پارێزه‌ر، 7ساڵ له‌وه‌پێش و له به‌رگرینامه‌كه‌ی كوژرانی زه‌هرا كازمی‌دا وه‌ك یه‌كێك له پارێزه‌رانی په‌روه‌نده‌كه به ئاشكرا‌و زۆر به روونی گوتی:" باشه ئه‌گه‌ر سه‌ری زارا له شتێكی قورس كه‌وتوه‌و پێی مردوه، به‌ڵام پێم ناڵێن كه بۆچی به‌شێكی تایبه‌ت له جلوبه‌رگه‌كانی ئه‌و خوێناوی‌یه؟"
شیرین عیبادی ئه‌و كات زۆری هه‌وڵ دا مه‌سه‌له‌ی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر به‌ندییه سیاسی و غه‌یره سیاسییه‌كان بكاته پرسێكی رۆژه‌ڤی حقووقی و سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام هاواری ئه‌و زۆری بڕ نه‌كرد، هه‌تا ئه‌وه‌ی كه كه‌ڕووبی دووحه‌وتوو له‌وه‌پێش له نامه‌یه‌كی له قاوده‌رانه‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر جینایه‌تێكی شاراوه‌ی دیكه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ئێران، ئه‌ویش له‌هه‌مبه‌ر بێ ده‌سه‌ڵات و مهزلوومترینئهوهی كه بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران‌دا هه‌روا به‌رده‌وامه‌و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی رێیه‌كی دوور‌و درێژی له به‌ر ده‌م دایه، هۆكارێكی زۆر سه‌ره‌كیی هه‌یه، ئه‌ویش پیاوانه بوونی یاساكان‌و پیاوانی بینینی یاسادانه‌ره‌كان بۆ نووسین‌و په‌سند كردنی یاساكانه.
ئه‌و نابه‌رامبه‌ری‌و نایه‌كسانی‌یه كاریگه‌ریی راسته‌و خۆی له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی ژنانی ئێران داناوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوه خه‌بات‌و هه‌وڵدان بۆ گوڕینی ئه‌و یاسا نابه‌رامبه‌رانه پرسی ژیانه‌كیی بزاوت‌و رێكخراوه یه‌كسانیخوازه‌كانی ژنان بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئێستاش به‌شێكی زۆر له حه‌شیمه‌تی ژنانی ئێران كۆت‌و به‌نده‌كانی ئه‌و زنجیره یاسایانه‌یان له‌سه‌ر ده‌ست‌و پیل‌و پیێ خۆیان هه‌ست پێ نه‌كردوه‌و به‌ناچاری وه‌ك واقعێكی ئاسایی ملیان بۆ دانه‌وانده. ئاماژه به چه‌ندته‌وه‌رێكی ئه‌م نابه‌رامبه‌ری‌یه حقوقی‌یانه مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره‌یه:له دوكتور قاسملوو، بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد دوو كتێبی چاپكراوی "كوردستان و كورد" و "چل ساڵ خه‌بات له‌پێناوی ئازادی" دا‌و هه‌روه‌ها نامیلكه‌ی "كورته باسێك له‌سه‌ر سوسیالیزم" به یادگار بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌جێ ماوه. له‌دوای شه‌هید بوونیشی كۆكراوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی و كۆمه‌ڵێك كتێب سه‌باره‌ت به رۆڵی دوكتور قاسملوو له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد و ره‌وشی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری وییه‌ن و كه‌سایه‌تیی دوكتور قاسملوو نوسراون و به چاپ گه‌یشتوون. لێره‌دا هه‌وڵ دراوه ئاماژه به به‌شێك له‌و به‌رهه‌م و په‌رتووكانه بكرێن كه به‌رهه‌می دوكتور قاسمملوون یا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و رۆڵی ئه‌و له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد دا نووسراون:
چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازای
" چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی" دا به‌رگی یه‌كه‌می كورته‌یه‌ك له‌مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستانه كه دوكتور قاسملووی مه‌زن ساڵی 1364ی هه‌تاوی له‌سه‌ر په‌سه‌ندی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌وكاتی حیزبی دێموكرات و به بۆنه‌ی چله‌مین ساڵی دامه‌زرانی حیزبه‌وه نووسیویه‌تی.
" چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی " كه تا ئێستا چوار جار له چاپ دراوه‌ته‌وه، له سێ فه‌سڵ پێك هاتوه و باس له مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستان تا كودیتای 28 ی گه‌لاوێژ ی 1332 ی هه‌تاوی له ئێران‌دا ده‌كا. دوكتور قاسملوو به‌ته‌ما بوو به‌رگی دووهه‌م و سێهه‌می ئه‌و كتێبهشجیاوازییهكانی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌و له زۆر لاوه دیار‌و به‌رچاو بوو كه گرنگترینیان له لایه‌كه‌وه لانیكه‌می بایكۆت و له لایه‌كی دیكه‌وه لانی زۆری بانگه‌شه‌و پڕِوپاگه‌نده بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بوو.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی كۆمه‌ڵگه كه دوابه‌دوای وه‌دی نه‌هاتنی لانیكه‌می گۆڕانه‌كان به هۆی بزواتی رێفورمخوازییه‌وه تووشی جۆرێ داماوی و هیوابڕاوی هاتبووو ئه‌و دۆخه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆیه‌مین خولی سه‌رۆك كۆماری و هاتنه ئارای كاراكتێری ئه‌حمه‌دی نژادی لێ كه‌وتبۆوه، ئه‌مجاره‌یان به‌هه‌ست كردن به مه‌ترسی و به سه‌رنجدان به ناكارامه‌یی سیاسه‌تی ته‌حریم و بایكۆت، هه‌موو هێزه گۆڕانخوازه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی‌یش تێكڕا له سه‌ر بابه‌تی به‌شداری كردن به مه‌به‌ستی وه‌لانانی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و هێنانه ئارای گۆڕان هاتنه نێوكایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
كه‌شی هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی سه‌رۆك كۆماری له چه‌ند رووه‌وه گرینگ و تایبه‌ت بوون:
ـ هه‌م له بانگه‌شه‌كانی به‌ربژاره‌كانداو هه‌م له ویست و داخوازه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دا زۆرترین و بانترینی ئاسته‌كان به‌رچاو كه‌وتبوو. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له رێگه‌ی حیزبه‌كان، رێكخراو‌و سه‌ندیكاو گرووپه‌كانی خۆیانه‌وه داوا سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و مه‌ده‌نییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ربژاره‌كان ده‌هێنانه گۆڕێ‌و به‌ربژاره‌كانیش واده‌و به‌ڵێنه‌كانیان تا سنووری به‌زاندنی هێڵه سووره‌كانیش برده سه‌رێ، بۆ وێنه مووسه‌وی وێڕِای به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌سێتیی حقووقی بۆ هاووڵاتیان و كرانه‌وه‌ی كه‌شی سیاسی باس له واژۆ كردنی كۆنڤانسیۆنی ژێنێڤی له ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماریی ئێران¬دا كرد.
كه‌ڕووبی واده‌ی به‌شدار كردنی بژارده‌و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له به‌ڕێوه‌به‌ریی (كه‌لان)ی حكوومه‌تی به " كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی یه‌كان"ی ده‌داو پێی له‌سه‌ر لابردنی هه‌رچه‌شنه سته‌م‌و جیاوازی دانانێك له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و ئایینی دابابهتی پركردنه‌وه‌ی كاتی به‌تاڵی قوتابیانی ئێران له كاتی پشووی هاوینیدا یه‌كێك له‌و بابه‌ته هه‌ره گرینگانه‌یه كه به‌رده‌وام مشتومڕی له سه‌ر ده‌كرێ و له لایه‌ن كارناسانی بواری په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێ. له نیوه‌ی مانگی جۆزه‌ردان دا تاقیكارییه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندنی پتر له 15 میلیون قوتابی كۆتایی پێ دێ و دوابه‌دوای ئه‌وه ته‌عتیلاتی نیزیك به 4 مانگه‌ی ساڵی خوێندن ده‌ست پێ ده‌كا. دیاره هه‌ر له جێ‌دا ماوه‌ی پشووی هاوینی و دوورودرێژو زۆربوونی ئه‌و ماوه‌یه یه‌كێك له باسه هه‌ستیاره‌كانی په‌روه‌رده‌یی له لای كارناسانی ئه‌م بواره‌یه:
كارناسانی ره‌خنه‌گری سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێران پێیان وایه كه ته‌عتیلاتی هاوینی خوێندن بۆ پێكهاته‌ی كشتوكاڵیی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ واقعی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران زۆر جیاوازه. له‌وه‌ها پێكهاته‌یه‌كدا هاوینان بۆیه ده‌كرایه پشوو هه‌تا قوتابیان یارمه‌تیی خێزانه‌كانیان له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خه‌له‌و خه‌رمانی ساڵانه‌یاندا بده‌ن. ئه‌و كارناسانه بیانووی گه‌رم بوونی هه‌وا بۆ داخستنی قوتابخانه‌كان له لایه‌ن پلانرێژانی وه‌زاره‌تی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی ئێران به شتێكی پڕ‌و پوچ داده‌نێن ده‌ڵێن له سه‌رده‌می ئێستادا دابینكردنی سیستمی فێنك كه‌ره‌وه له پۆله‌كانی خوێندن دا زۆر ئاسان و گونجاوه. به تایبه‌ت كه ئه‌و ته‌عتیلاته له‌گه‌ڵ جوغرافیای ناوچه جیاوازه‌كانی ئێران وه‌ك یه‌ك نایه‌ته‌وه. بۆ وێنه ئه‌و ته‌عتیلاته له پارێزگاكانی گه‌رمێنی وه‌ك خوزستان له‌گه‌ڵ پارێزگای كوێستانیی وه‌ك كوردستان له یه‌ك كات دایه‌و ده‌سپێكی خوێندنی ساڵی تازه‌ش هه‌ر هاوكاته، له كاتێكدا منداڵان ده‌بێ له ناوچه كوێستانییه‌كاندا بوومه‌لێڵی به‌یانی له خه‌و هه‌ستن و به سه‌رماو سۆڵ و خه‌واڵوو بچنه قوتابخانه، به‌ڵام له فێنكایی مانگی جوزه‌ردان و هه‌وای سازگارو گونجاوی پووشپه‌ڕدا
منداڵانی چاوگه‌ش!
دایك وباوكانی خۆشه‌ویست و میوانه به‌رێزه‌كان!
ئه‌مرۆكه به بۆنه‌ی 1ی ژوئه‌ن، رۆژی جیهانیی منداڵانه‌وه لێره له‌ده‌وری یه‌ك كۆبووینه‌ته‌وه، هه‌ربه‌م بۆنه‌شه‌وه پیرۆزبایی یه‌كی گه‌رم پێشكێشی هه‌موو منداڵانی كوردستان و منداڵانی به‌شدار له جێژنه‌كه‌ماندا ده‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆكه هه‌موومان به‌گه‌شی و خۆشی یه‌وه لێره كۆبووینه‌ته‌وه تا وێڕای رێزگرتن له منداڵان و مافه‌كانیان خۆشمان به شه‌ریك و هاوبه‌شی شادی و دڵخۆشی یه‌كانیان بزانین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هیچ پێم خۆش نیه بۆساتیكیش و به هه‌ر بیانوویه‌ك بزه‌ی شیرینی سه‌رلێوه ناسكه‌كانی ئه‌ومنداڵانه كاڵه‌و بێ و ناسكیی خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌یان چرژی تێ كه‌وێ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ و له‌رۆژی تایبه‌تی و جیهاینی منداڵاندا جێی خۆیه‌تی كه هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژیانی منداڵانی ئێران، كه منداڵانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌شێك له‌و حه‌شیمه‌ته‌ن، چه‌ندراستی یه‌ك و چه‌ند دیمه‌نێكی تاڵ بخه‌ینه به‌ر چاو وباسێكیان لێ بكه‌ین.
ئه‌مرۆكه منداڵانی به‌خته‌وه‌ر و ماف پارێزراوی جیهان له‌كاتێك دا رۆژی تایبه‌ت به خۆیان كردۆته جێژن كه به‌شی هه‌ره زرۆی منداڵانی وڵاته‌كه‌مان ئێران، به‌تایبه‌ت منداڵانی نیشتمان خۆشه ویسته‌كه‌مان كوردستان هه‌رناشزانن رۆژێك به‌و ناوه‌وه له رۆژ ژمێره‌كان دا هه‌یه
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاركردنی منداڵان دا جۆرێك هه‌ڵه تێگه‌یشتن یان به لارێ‌دا بردن هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دیارده‌یه زۆرتر له دیارده‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام دا به‌رجه‌سته ده‌كرێ. به‌ڵام له راستی‌دا دیارده‌ی كار پێكردنی منداڵان پانتایی‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاوتر له‌وه‌ی له ژیانی منداڵانی ئێران‌دا داگیر كردوه. هۆی ئه‌و به‌رجه‌سته بوونه‌ی دیارده‌ی كاری منداڵان له منداڵانی سه‌رشه‌قامیش¬دا بۆ دیار بوونی ئه‌و دیارده‌یه به شێوه‌یه‌كی زه‌ق له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ش واده‌كا كه زۆر كه‌متر وه‌به‌ر كارنانی منداڵان له مووچه و مه‌زراكان، له‌سه‌ر داری ته‌ون، له كارگه و كارخانه و كووره‌خانه‌كان و له نێو باند و مافیاكانی بازرگانیی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانیی سێكس¬دا ببیندرێ و قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
ئه‌گه‌رچی دیارده‌ی كار پێكردنی منداڵان دیارده‌یه‌كی جیهانی‌یه، به‌ڵام به‌ربڵاوی ئه‌و دیارده‌یه له ئێران و ژینگه‌ی تایبه‌تیی منداڵانی كار له ئێران¬دا واده‌كا به سه‌رنجه‌وه ئه‌و دیارده‌یه له وڵاته‌كه‌مان¬دا تاوتوێ بكرێ.
رێكخراوی جیهانیی كار له هه‌شتا و حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆ¬ی¬دا رای گه‌یاندوه كه له ئێران‌دا 1 میلیون و 800 هه‌زار منداڵی كرێكار هه‌یه. "یونیسف"یش له راپۆرتێكی له‌و چه‌شنه‌دا ئاماری منداڵانی وه‌به‌ر كانراوی ئێران به 2/9 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی منداڵانی ئێران داده‌نێ كهمیراتی كولتووریی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، هێڵی جیاوازیی یان په‌یوه‌ندی و شوناسی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ن
رۆژی 28ی مانگی بانه‌مه‌ڕ (18ی مانگی مه‌ی) به رۆژی جیهانی گنجینه‌و میراته كلتوورییه‌كان ناو نراوه. میراتی كلتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و ماتریال و به‌رهه‌مه مادی‌و مه‌عنه‌ویانه‌یه كه ته‌عبیر له مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌كه‌ن و شووناس‌و ناسنامه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له رێڕه‌وی مێژوودا ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و میراته بریتیه له شوێنه‌واره مێژوویه‌كان، كه‌لوپه‌ل‌و ئه‌و به‌رهه‌مه عه‌نتیكه‌یانه‌ی له‌وانه‌یه ته‌مه‌نیان به درێژایی مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بێ. له راستی‌دا ئه‌وه میراته كلتووریه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه باس له مێژوو، داب‌و نه‌ریت، باوه‌ڕوبه‌ها‌و بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چۆنیه‌تیی ژیان‌و هۆنه‌ر ئه‌فراندنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسی میراتی كلتووریی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیمانه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ سۆران قوربانی، كارناسی شوێنه‌وارناسی پێك هێناوه:
ـ له سه‌ره‌تادا پێناسه‌و ته‌عریفی جه‌نابتان له سه‌ر گه‌نجینه‌و میراتی فه‌رهه‌نگی چیه؟
میراتی كلتووری، كۆی ئه‌و به‌رهه‌و چالاكییانه‌ی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه كه له كۆنه‌وه به‌جێ ماون و مه‌به‌ستی كولتووری، زانستی، جوانی، ده‌روونی‌و مێژووییان له پشت بووه كه ئه‌مه‌ش ده‌كرێنه دوو به‌شی ماددی‌و مه‌عنه‌وی.
میراتی كولتووریی ماددی، ئه‌و كه‌رسته‌و ئاسه‌وارانه‌ن كه به شێوه‌ی مه‌لمووس به‌رده‌ستن كه هه‌موو شوێنێكی مێژویی، كۆلێكسیۆن و مۆزه‌ی مێژوویی سروشت و پێشانگای هونه‌ری و مێژوویی و ته‌كنیكی و به‌ڵگه‌یی و سینه‌مایی له خۆ ده‌گرێت.
میراتی كولتووریی مه‌عنه‌ویش كه نامه‌لمووسن و ههمووخهسارهكۆمهڵایهتییهكان به گشتی به‌رهه‌می دوو هۆكاری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تین. هۆكاری سیاسی ده‌رنجامی ئه‌و ئیراده‌و خواسته‌یه كه ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌ك به هه‌موو به‌ها‌و بایه‌خه‌كانیه‌وه له‌بار به‌رێ‌و نه‌ك هه‌ر ده‌سته‌مۆ، به‌ڵكوو به نه‌خۆش‌و داما‌و خستنی، رێ بۆ پترمانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و زاڵ هێشتنه‌وه‌ی ئۆتوریته‌كه‌ی خۆش بكا. هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تییش به له‌به‌رچاوگرتنی سیستمی په‌روه‌رده‌یی‌و كلتووریی باو له كۆمه‌ڵگا‌و نزم بوونی وشیاریی گشتی‌و لاواز بوونی رووناكبیری‌یه‌كان مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن. بوونی منداڵانی سه‌رشه‌قام‌و به‌رده‌وام ر‌و‌و له زیادبوونی ئاماری ئه‌و منداڵانه‌ی شه‌قام وه‌ك ماڵ‌و په‌ناگه‌و شوێنی دڵنیابوون هه‌ڵ ده‌بژێرن یان ناچار به هه‌ڵبژێرانی ده‌بن، ئاماژه‌كانی قه‌یرانێكی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تین كه هه‌م به‌رهه‌می سیستمی سیاسی‌و هه‌م كلتووری كۆمه‌ڵگان‌و پشت گوێ خستن‌و به هێندنه‌گرتنی بواره‌كانی ئه‌م خه‌ساره هه‌رده‌م هه‌راوتر ده‌كا. منداڵانی سه‌رشه‌قام دوو به‌شن:
1ـ منداڵانی شه‌قام
2ـ منداڵانی سه‌رشه‌قام.
منداڵانی شه‌قام: منداڵانی شه‌قام ئه‌و به‌شه له منداڵانن كه شه‌قام‌و سه‌رپه‌نا‌و شوێنی ژیانیان پێ‌ده‌به‌خشێ. ئه‌و منداڵانه له‌وانه‌یه له بنه‌ماڵه‌كانیان جیابووببنه‌وه‌و رایان كردبێ‌و له‌وانه‌شه كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه، یان كه‌سوكاریان زیندوو نه‌بن...قوتابیان و خوێندكاران توێژێكی گرینگ له حه‌شیمه‌تی ئه‌مڕۆی ئێرانن. به‌و بۆنه‌یه‌وه باس كردن له قوتابییان و دۆخی ئێستایان له چه‌ند رووه‌وه گرینگ و جێی سه‌رنجه: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه قوتابییانی ئێران له رووی ژماره‌وه حه‌شیمه‌تێكی 22 میلیون كه‌سی له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته پێك دێنن و كاریگه‌ری‌یه‌كانی ئه‌و حه‌شیمه‌ته له سه‌ر ئاراسته‌كانی كۆمه‌ڵگا دیار و شوێندانه‌ر و گرینگن. دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حه‌شیمه‌ته بیست و چه‌ند ملیون كه‌سی‌یه بۆ ئامانجێكی دیاریكراو و له دۆخێكی تایبه‌تدا و له چوارچێوه‌ی نیزامێكی په‌روه‌رده‌یی¬دا بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌رپرسیاره‌تی‌یه‌كان له داهاتووی كۆمه‌ڵگا دا ئاماده و په‌روه‌رده ده‌كرێن. سێهه‌م به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه "نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران له خوار ته‌مه‌نی 19 ساڵانن" (1) و پێویسته نیاز و پێداویستی‌یه‌كان و كێشه‌كانی ئه‌و گرووپه ته‌مه‌نی‌یه له لایه‌ن پلانرێژانی گه‌شه‌ی وڵاته‌وه بخوێندرێنه‌وه و گرینگی‌یان پێ بدرێ، كه نادرێ. په‌روه‌رده له هه‌موو سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان دا بریتی‌یه له پرۆسه‌یه‌ك كه تێیدا زانست و به‌ها و نۆرم و بایه‌خه‌كانی كۆمه‌ڵگا فێری وه‌چه‌ی نوێی كۆمه‌ڵگا ده‌كرێ و به پشت به‌ستن به‌و په‌روه‌رده‌یه رێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خش و كاریگه‌رییان له كۆمه‌ڵگا دا و گه‌یشتن به ئامانجه تاكه‌كه‌سی‌یه‌كانیان خۆش ده‌كرێ.
به‌ڵام له سیستمی په‌روه‌رده‌یی كۆماری ئیسلامی‌دا په‌روه‌رده‌ی ئیدیۆلوژیكی له سه‌ر بنه‌مای نۆرم و به‌ها ئایینی‌یه‌كان له سه‌رووی په‌روه‌رده له سه‌ر بنه‌مای زانسته سه‌رده‌میانه‌كانه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ش سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێرانی تووشی قه‌یرانێكی قووڵرۆژنامهی سه‌رمایه، چاپی تاران به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه گروپێك له كارناسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له چه‌ند شارێكی ئێران‌دا ئه‌نجامیان دابوو، كۆمه‌ڵه ئامارێكی نوێ و جێی سه‌رنج و گرینگی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی له‌شفرۆشی له ئێران‌دا خستۆته ر‌و‌و. كاكڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه كارناسییه ئه‌وه‌یه كه "له ده‌یه‌كانی 60 و 70دا ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی له سه‌روو 30 ساڵ بوو، به‌ڵام ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی له ئێستادا بۆ خوار 15 ساڵ دابه‌زیوه"، "پێشتر سه‌ڵته‌كان زیاتر روویان له له‌شفرۆشی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دیارده‌یه پتر له نێو خێزانداره‌كاندا په‌ره‌ی گرتووه"و هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی ئایدز له گواستنه‌وه خوێنییه‌كان بۆ پێوه‌ندییه سێكسییه نایاسایه‌كان گۆڕاوه.
كارناسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆمه‌ڵێك هۆكار بۆ په‌ره‌سه‌ندنی له‌شفرۆشی له كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان دا‌و تێكه‌وتنی سۆزانییه‌كان بۆ ئه‌و لادانه* ریز ده‌كه‌ن كه گرنگترینیان بریتین له: هه‌ژاری‌و ده‌سكورتی، بێكاری، ته‌ڵاق، بێ هاناو پشتیوان مانه‌وه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی خێزان، چوونه سه‌رێی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری، چوونه‌سه‌رێی رێژه‌ی ژنانی گیرۆده به ماده هۆشبه‌ره‌كان، داواكاریی زۆری پیاوانی تامه‌زرۆی پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ سۆزانییه‌كان وبهیانیی رۆژی پێنجشه‌ممه، 17ی بانه‌مه‌ر هاورێ و هاوسه‌نگه‌ری خۆشه‌ویستم كاك جه‌عفه‌ر زمانی دوای ساڵێك به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده كۆڕی گه‌رمی هاوڕێیانی و ئامێزی پڕ دلۆڤانیی خێزانه‌كه‌ی به جێ هێشت و دڵه گه‌رم و ته‌ژی له هیواكه‌ی له لێدان كه‌وت.
به مه‌رگی ناوه‌ختی كاك جه‌عفه‌ر، حیزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندامێكی كارامه و كادرێكی لێوه‌شاوه‌ی خۆی له ئاستی رێبه‌ریی حیزب دا له ده‌ست دا، به‌ڵام نیشتمانی مرۆیی، مرۆڤێكی روح سووك و مه‌زن و پڕ بایه‌خی له كیس چوو.
كاك جه‌عفه‌ر ئازه‌رییه‌كی رووناكبیر و پێشمه‌رگه‌یه‌كی بوێری حیزبی دیموكراتی كوردستان بوو كه هه‌ست پێكردن، بینین و تێگه‌یشتن له ژانی هاوبه‌ش و ئه‌ركی خه‌بات له دژی زوڵم و زۆرداری و چه‌وسانده‌وه ئه‌وی هێنایه ریزی خه‌باتگێڕانی ئازادیخواز و دیموكراسیخوازی كورد.
كاك جه‌عفه‌ر سه‌مبولی هاوخه‌باتی و هاوچاره‌نووسیی گه‌لانی بنده‌ستی ئیران و ئیراده نواندن و هاوبه‌شیی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كانی ئێران بۆ گۆڕان و چێ كردنی ئێرانێكی دیموكرات بوو. ئه‌وه‌ی من له كاك جه‌عفه‌ری فێر بووم ئه‌وه‌یه كه گرینگتر له "كوردانه"ژیان و"كوردایه‌تی"كردن، چۆن ژیان و مرۆیی بیركردنه‌وه‌و ئازایه‌تیی بڕیاردانی گیان له سه‌ر له‌پی ده‌ستبوون له پێناو وه‌دیهێنانی ئامانج وبه‌ها و بایه‌خه مرۆیی یه‌كانه.
رۆحی كاك جه‌عفه‌ر شاد و هه‌ر ده‌م زیندوو و گه‌شاوه بێ بیری مرۆڤدۆستی له نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دنیا دا.
بۆ "ئه‌وی جوانتر له‌به‌هار"
حیكایه‌تی عه‌شقی ئێمه چه‌ن غه‌ریب‌و چ بێ‌باران، له‌گه‌ڵ به‌هار‌و پشكووتن چه‌نده نامۆ‌و، چ سڕرێكه خۆشه‌ویستیی خه‌زان له توێی دێردێری ئه‌م حیكایه‌ته‌دا؟
چ بێ‌به‌زه‌یین چركه‌كانی ژوان له دوا ساته‌كانی لێك دابڕان، ره‌شپۆش ئه‌و پێكانه‌ی ئاشنا به ناوی تۆ‌و له ئێواره‌كانی ئێستادا به بێده‌نگی ده‌چنه سه‌رێ‌و، ر‌و‌و زه‌رد ئه‌م وشانه‌ی ده‌بووا له دوا هه‌موو سه‌ر‌خۆشی‌یه‌ك ببنه شێعرێ له په‌سنی تۆ.
شه‌وه‌و سه‌ربانی قه‌ڵا ده‌بیسێ حه‌یرانێ له گه‌رووی مه‌یته‌كانی میوانی‌و، ده‌بینێ دوور دوور دیمه‌نی چۆله ژوانێ‌و، جووتێ كۆتر له ده‌سته‌ملانێ‌و دیسانه‌كه‌ش هه‌رئه‌م حیكایه‌ته‌ی عه‌شقی ئێمه... ده‌بیسێ ئه‌م چرپه شیرینانهوبزاوتی ژنان بۆ یه‌كسانیخوازی و دابینبوونی مافی وه‌ك یه‌ك و دۆزینه‌وه‌ی شوێنگه‌ی شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران‌دا به كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی گرینگه‌وه به‌شداریی له شۆڕشێك دا كرد كه "ئازادی" توخترین و سه‌ره‌كیترینی درووشمه‌كه‌ی بوو. به‌ڵام ئێستاش پاش 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی میراتگرانی ئه‌و شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌زنه، ژنان هه‌روا به‌رچاوترین توێژی قوربانییانی ویستی ئازادین.
دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 1357 و گه‌یشتنی ئیسلامییه‌كان به ئایدۆلۆژیی ئیسلامی سیاسییه‌وه به ته‌ختی ده‌سه‌ڵات له مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نیی خێرادا بزاوتی ژنان تووشی نسكۆ هات. خومه‌ینی له وتاری رۆژی 16ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1357و ته‌نیا 20 رۆژ دوای سه‌ركه‌وتنی درووشمه‌كانی ئازادی، له قوتابخانه‌ی "ریفاه" دا فتوای سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملی بۆ ژنان ده‌ركردو ئه‌وه سه‌ره‌تای كۆت و به‌نده‌ی یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌رده‌م بزاوتی ژنان له سایه‌ی ئه‌و حكومه‌ته ئارمانییه‌دا بوو كه ژنان به‌شداریی فراوانیان له پێناو چێ كردنی دائێوه كاتێك به‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی منداڵه‌كه‌تان‌دا ده‌كه‌ون، چی ده‌كه‌ن‌و چۆنی له‌گه‌ڵ ده‌جووڵێنه‌وه؟ شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت‌و ره‌فتاری گونجاو‌و شیاوی ئێوه له‌و كاتانه‌دا زۆر گرینگه. هه‌م ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆوه‌ی له هه‌ڵه‌كه‌ی تێ‌بگا‌و هه‌م ئه‌وه‌ی وره‌و هه‌ستی بڕوا به‌خۆبوونی له ده‌ست نه‌دا. دایكان‌و باوكان باشتر له هه‌موو كه‌س ده‌توانن له‌و كاتانه‌دا فریای منداڵه‌كانیان كه‌ون‌و هه‌ڵه‌كانیان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن به‌جۆرێك كه ده‌بێته ئه‌زموونێك بۆ ئه‌وان.
ئه‌وه به‌ڵگه‌نه‌ویست‌و حاشا هه‌ڵنه‌گره كه هه‌موو كه‌س له ژیان‌دا تووشی هه‌ڵه ده‌بێ‌و كه‌س نیه بڵێ من هه‌میشه خۆم له هه‌ڵه لاداوه. ئه‌وه‌ش بڵێین هه‌رچه‌ند بڕێك له‌هه‌ڵه‌كان زۆر گرینگ‌و شوێندانه‌رن‌و زه‌حمه‌ته بكرێ قه‌ره‌بوو ببنه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌رحاڵ‌دا به‌شێك له‌ژیانی مرۆڤن. شێوه‌ی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر تاكێك له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره هه‌ڵانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌ستی بڕوابه‌خۆبوونی
ن: سیما راستین وه‌رگێران له فارسییه‌وه: عه‌لی بداغی
له به‌رامبه‌ر كۆمۆنی پاریس دازۆر به گوڕ و ڕاشکاوانه گوتی " كاتێك ژنان مافی چوونه پای سێداره‌و هه‌ڵواسرانیان هه‌یه، ده‌بێ مافی چوونه پشت تریبوونیشیان هه‌بێ".
له سێهه‌می نوامبری 1973دا ئه‌و ژنه بوێر‌و بیر مه‌نده چووه پای سێداره‌و به له سێداره‌درانی تێزه مێژوویی‌یه‌كه‌ی واتا" پیاوانه بوونی مافی مرۆڤ" سه‌لمێنرا. پێنج رۆژ پێش له سێداره‌درانی ئه‌و، كۆمۆن، روحی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ژنانی به‌داخستنی هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن‌و رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌رخست‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له ژنان كرد كه ئه‌گه‌ر بێت‌و درێژه به ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی‌یه‌كانیان بده‌ن، به‌شداری كردنیان له كۆنوانسیۆن‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه گشتی‌یه‌كاندا یاساغ ده‌كا." ئالمپ دوگوش" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا یه‌كێك له رادیكاڵترین ره‌خنه‌گرانی توندوتیژی‌یه‌كانی حكوومه‌تی"رووبسپیر" بوو